دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوو رۆژ پشووی راگەیاند کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، بڕیاریدا رۆژانی پێنجشەممە، 15/5/2025 و یەکشەممە 18/5/2025، دەوامی رەسمی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان؛ جگە لە وەزارەتی پەروەردە و دامودەزگاکانی سەر بەو وەزارەتە، لە بەغداد رابگیرێت.

بڕیارە رۆژی شەممە کە دەکاتە 17ـی ئەم مانگە، لوتکەی عەرەبی لە بەغداد بەڕێوەبچێت و حکومەتی عێراق ئامادەکاریی ئەمنی و خزمەتگوزاریی فراوانی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

باسم خەشان پەرلەمانتاری عێراق و فائیق شێخ عەلی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن هەوڵی تیرۆركردنیان دراوە، یەكێكیان چەكدارەكانی…
Total
0
Share