ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی هەشتدا، گەیشتووەتە نزیکەی هەشت ملیۆن بەرمیل.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “عێراق لە ماوەی مانگی هەشتدا، حەوت ملیۆن و 936 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە، بەڵام لە مانگی حەوتدا، هەشت ملیۆن و 370 هەزار بەرمیل بووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “عێراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی هەشتدا، بە تێکڕای رۆژانە 328 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە هەفتەی دووەمدا بە تێکڕا 162 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە هەفتەی سێیەمدا بە تێکڕا 302 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و لە هەفتەی چوارەمدا بە تێکڕای 231 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئیدارەکە دەشڵێت، عێراق لە مانگی رابردوودا، لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی هەناردەکارانی نەوتی ئەمریکا بووە، هەریەکە لە وڵاتانی کەنەدا، مەکسیک، سعودیە و بەرازیلیش، لە پلەکانی یەکەم تاوەکو چوارەم دێن.