وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: بەنیازی دروستکردنی پاسی گواستنەوەی گشتیی کارەبایین

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوە لە دروستکردنی پاسی گواستنەوەی گشتیی کارەبایی لە ناوخۆی بەغداد دەکەن.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەم نزیکانە کۆمپانیاکە قۆناغی دووەمی پرۆژەی هێڵی گواستنەوەی گشتی دەستپێدەکات، دیارترینیان کردنەوەی هێڵی بەغدادە، کە دەکەوێتە ناوچەی عەلاوی بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد و بەپێچەوانەشەوە.

وتیشی، بابەتی دروستکردنی پاسی کارەبایی لە ناوخۆی بەغداد، لەلایەن وەزارەتەوە چاودێری و لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و نیازیان هەیە ئەم ئەزموونە لە بەغداد جێبەجێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی: تائێستا هیچ كەسێكمان بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كاندید نەكردووە

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ كەسێك بۆ شوێنەكەی حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share