بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، بە نیازە ئەمڕۆ بەشداری لە دانوستانەکاندا بکات.
تائێستا سێ خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگیریی عومان، بەڕێوەچووە، هەردوولا گفتوگۆکان بە “ئەرێنی” وەسفدەکەن.
سەرەتا بڕیاربوو خولی چوارەمی دانوستانەکان، لە 3/5/2025 لە رۆما بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ 11/5/2025 دواخرا.