عێراق گەڕاندنەوەى زیاتر لە نیو ملیار دۆلارى دزراو رادەگەیەنێت

دەستەى دەستپاکى رایدەگەیەنێت، عێراق سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەى زیاتر لە نیو ملیار دۆلارى پارەى دزەپێکراو لە ساڵى 2024دا.

محەمەد عەلى لامى، سەرۆکى دەستەى دەستپاکیی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، حکومەت هەوڵەکانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى کردووەتە پێشبینەى بەرنامەکەیەوە، هەوڵەکانى حکومەت و دادگاش هۆکاربوون بۆ گەڕاندنەوەى پارە دزەپێکراوەکان.

وتیشى، “عێراق سەرکەوتوو بوو لە گەڕاندنەوەى زیاتر لە نیو ملیار دۆلار لە پارەى دزەپێکراو لە ساڵى 2024دا” ئەوەشى وت، “ئیمتیاز و پارێزگارییان بۆ ئەو کەسانەى هەماهەنگ بوون لە ئاشکراکردنى دۆسیەکانى گەندەڵى دەستەبەرکردووە”.

لە شوباتى رابردوو دەستەى دەستپاکى راپۆرتێکى دەربارەى چالاکییەکانى ساڵى رابردوو لە دۆسیەى گەڕاندنەوەى تۆمەتباران و پارەى دزەپێکراو بڵاوکردەوە.

بەپێى راپۆرتەکە، ژمارەى دۆسیەى ئامادەکان 92 دۆسیەیە، چواریان پەیوەندیدارە بە وەزیران و ئەوانەى لەو پلەیەدان، 11 دۆسیە پەیوەندیدارە بە خاوەن پلە تایبەتەکان و بەڕێوەبەرانى گشتى و ئەوانەى لەو پلەیەدان، هەروەها 107 دۆسیەى رادەستکردنى تۆمەتباران و سزادراوانى هەڵهاتوو کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سکاڵا دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشی سەربازی تۆماردەکات

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکاڵا لە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، تۆماردەکات. بەپێی…
Total
0
Share