هێمن میرانی: رێنمایی گۆڕینی تاکسی ئارەزوومەندانەیە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆى هەرێم، رایدەگەیەنێت، “رێنمایی گۆڕینی تاکسی ئارەزوومەندانەیە”.

هێمن میرانى، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆى هەرێمى کوردستان، رایگەیاند، “رێنمایی ژمارە سێی ساڵی 2025 تەواو ئارەزوومەندانەیە بۆ شۆفێرانی تاکسی بۆ ئەوەی هەرکاتێک لەڕووی داراییەوە ئەوان بتوانن ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی نوێ بکڕن ئەو کاتە ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن”.

دەشڵێت، “شۆفێرانی تاکسی دەتوانن ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بکڕن یان ئۆتۆمبێلی تۆمارکراوی بەکارهاتووی مۆدێل مۆدێل 2023 ، 2024 و 2025 بکڕن و بیکەن بە تاکسی”.

هێمن میرانی ئەوەشی خستەڕوو، “تابلۆی تاکسییە کۆنەکە دەگوازرێتەوە سەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکە و کۆنەکەش بۆیاخدەکرێتەوە بە هەر رەنگێک جگە لە رەنگی زەرد و تابلۆیەکی تایبەتی بەبێ بەرامبەر پێدەدرێت”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share