نوێترین زانیارى دەربارەى مووچەى مانگى چوار ئاشکرادەکرێت

بەرپرسێکى پێشووى دارایى عێراق رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە دواکەوتنى مووچە بە رەسمى هیچ هۆکارێک بە هەرێم رانەگەیەندراوە.

رێباز حەملان، بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایى عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، وردبینى لە فەرمانگەى ژمێریاریی وەزارەتى دارایى عێراق تەواو بووە و، هیچ کێشەیەک لەسەر لیستى مووچەى هەرێم نەبووە.

باسى لەوەشکرد، بڕیاردان لەبارەى خەرجکردنى مووچەى مانگى چوارى مووچەخۆرانى هەرێم پێویستە لە ئەنجومەنى وەزیران بێت، نەک وەزارەتى دارایى، چونکە وەزیرى دارایى چاوەڕێى بڕیار و راسپاردەى سودانى-یە بۆ خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم.

رێباز حەملان دەربارەى هۆکارى دواکەوتنى مووچەش باسى لەوەشکرد، تائێستا بە رەسمى حکومەتى عێراق هیچ هۆکارێکى قانونى و ئیدارى بە حکومەتى هەرێم رانەگەیاندووە.

دەربارەى ئەو دەنگۆیەى دەوترێت تەیف سامى بڕیارى وایە کە نزیکەى 760 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانە بکات، بریکارەکەى پێشووى دارایى وتى، “تائێستا هیچ شتێکى رەسمى لەوبارەیەوە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شوكری: كارگەیەكی پێكەوەبەستنی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایدەگەیەنێت، گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی كراوە كە كارگەیەكی پێكەوەبەستنی ئۆتۆمبێل بهێنێتە هەرێمی كوردستان و…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لە داخستنی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەکرەجۆ و دەوربەری دەکاتەوە، شەقامێکی سەرەکیی ئەو ناوچەیە دادەخرێت. سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share