كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە

كەشناسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پلەی گەرمی بەرزتر دەبێتەوە و سبەی شەممەش كەشوهەوا جێگیرە.

كەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمیش بەراورد بە دوێنێ لە نێوان یەك بۆ سێ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاشكارشیكردووە، سبەی شەممەش كەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچەشدا بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و پلەكانی گەرماش لە پلە تۆمار كراوەكانی ئەمڕۆ نزیك دەبێتەوە.

پلەی گەرمی بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم:

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆك : 28 پلەی سیلیزی

كەركوك : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share