داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكرایەوە

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشكرا كرد.

بەپێی وێبسایتی شەفافیەت، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە بڕی 10 ملیار و 436 ملیۆن و 310 هەزار و 130 دینار بووە.

هەر بەپێی داتاكانی وێبسایتەكە، بڕی ئەو 10 ملیارە 71%ـی بەشێوەی نەختینەیە و 22%ـی داهاتەكەش بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رێككەوتی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروین بوڵدان بۆ سری سورەیا ئۆندەر: بە ئاسوودەیی بخەوە ئەمڕۆ چەکەکان رادەستدەکرێن و ئیدی گەنجەکان نامرن

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری کۆچکردووی ئەو پارتە دەکات. لە پەیامەکەی پەروین…
Total
0
Share