سەرکەوت ئەحمەد: رێژەی تاوان لە سلێمانی لە کەمبوونەوەدایە

سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەراورد بە مانگەکانی رابردوو رێژەی تاوان لە سلێمانی رووی لە دابەزین کردووە.

سەرکەوت ئەحمەد بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەراورد بە مانگەکانی پێشوو رێژەی تاوان لە سلێمانی رووی لە دابەزین کردووە، ئێمە و هێزەکانی ئاسایش بەردەوام لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بە زوویی بەدەم هاوڵاتییانەوە دەچین.

جەختیشیکردەوە، ئارامی شاری سلێمانی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share