8ی ئایاری هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی نەخۆشیی تالاسیمیا دیاریکراوە.
ئامانج لە دیاریکردنی رۆژەکە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە، باشترکردنی شێوازی ژیان و دابینکردنی دەرمانە بۆ تووشبووان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەم رۆژەی دیاریکردووە و جەخت لە باشترکردنی شێوازی ژیانی تووشبووان و هاوکاریکردنیان دەکاتەوە.
تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە کە لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە، کەسی تووشبوو بە تالاسیمیا هیمۆگلۆبینی کەم بەرهەمدەهێنێت یان هەر ناتوانێت بەرهەمی بهێنێت کە پرۆسەیەکی خوێنە و کاری گواستنەوەی ئۆکسجینە و ئەوەش دەبێتەهۆی کەمخوێنی.