لە سلێمانی لەبارەی قوربانیکردنەوە بڕیاردرا

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بۆ جەژنی قوربان جگە لە مەیدانی ئاژەڵان، رێگا نادرێت لە هیچ شوێنێکی دیکە مامەڵە بە ئاژەڵەوە بکرێت.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بۆ جەژنی قوربان جگە لە مەیدانی ئاژەڵان، رێگا نادرێت لە هیچ شوێنێکی دیکە مامەڵە بە ئاژەڵەوە بکرێت، کۆمپانیای هەمساش بڕیاریداوە لەناو مەیدانەکەدا بێبەرامبەر پشکنین بۆ ئاژەڵەکان ئەنجامبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە بۆ پارێزگاریکردنە لە گیانی خاوەن ئاژەڵەکان پێش خەڵکی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share