میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سێیەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە موسڵ تۆمارکرا.
میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا، بڵاویانکردەوە، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 32 ساڵە و خەڵکی گەڕەکی رەفاعییە لە موسڵ، رۆژی 5ی ئایار بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “نمونەی پشکنینەکە رەوانەی تاقیگەی تەندروستیی گشتیی ناوەندی لە بەغداد کراوە، بەپێێ ئەنجامەکەش، کە ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە، کەسەکە تووشبووی تای خوێنبەربوونە”.
وتیشی، تووشبووەکە لەئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت.
ئەمە سێیەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونە، کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە.