دەرمانی شێرپەنجەی عێراق پێنج بەرپرسی لیبیا دەخاتە زیندان

بەهۆی هاوردەکردنی دەرمانی شێرپەنجە لە عێراقەوە دوور لە یاساکانی وڵاتەکە وەزیری تەندروستیی لیبیا و چوار بەرپرسی ئەو وڵاتە راپێچی زیندان دەکرێن.

میدیاکانی لیبیا بڵاویانکردەوە، هاوردەکردنی دەرمانی شێرپەنجە لە بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکانەوە لەناویشیاندا عێراق قەدەغەکراوە، بەڵام وەزیری تەندروستیی دوور لە یاسا کارپێکراوەکان ئەو جۆرە دەرمانانەی هاوردەکردووە.
ئاشکراشیکرد، بەهۆی هاوردەکردنی ئەو جۆرە دەرمانەوە، وەزیری تەندروستیی و چوار بەرپرسی وەزارەتەکەی لەلایەن داواکاریی گشتییەوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردبووەوە، بۆ یەکەمینجارە دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە هەناردەی وڵاتی لیبیا کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share