سامان بەرزنجی: تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نەخۆشیی تای خوێنبەربوون جێی ئەوە نییە ببێتە دڵەڕاوکێ و ترس لای هاوڵاتییان، بەڵام پێویستیشە خۆپارێزی و رێنماییەکان جێبەجێبکرێن.

وتیشی، تائێستا یەک حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە هەرێم تۆمارکراوە و ئەگەر گومانلێکراوی دیکە هەبێت، بەدواداچوونی بۆ دەکەین.

باسیلەوەشکرد، لە عێراق تووشبووی زۆری نەخۆشییەکە هەن و ئێمەش هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە.

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە؛ بەپێی راپۆرتێکى رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، %40ـی ئەو كەسانەی تووشی دەبن، گیانلەدەستدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: خزمەتگوزاریی بۆ زەوییەكانی شەهیدانی دەستی داعش دەستیپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتی بڕین و دیاریكردنی شەقام بۆ زەوییەكانی شەهیدانی دەستی داعش دەستیپێكرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share