بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، “سودانی بڕیاری ناردنی مووچەی هەرێمی داوە”.
د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری ناردنی مووچەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی داوە”.
باسی لەوەشکرد، “وەزیری دارایی عێراق گرفتی لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم هەبووە و ئەوەش هۆکاربووە بۆ دواکەوتنی مووچە”.
د. فازڵ نەبی، ئەوەشی خستەڕوو، “پارەی پێویست بۆ مووچە هەیە و ئێستا عێراق کێشەی نەختینەی نییە و مووچەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی عێراق دوانەکەوتووە”.