تەندروستیی چەمچەماڵ: لە ماوەی 24 کاتژمێردا 43 کەس بەهۆی خۆڵبارین گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ،  رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراون”.

شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکرا و لە نەخۆشخانە چارەسەرکران”.

وتیشی، “بەشێکی زۆریان تەمەنیان هەڵکشابوو زۆرینەیان نەخۆشیی رەبۆیان لەگەڵدا بوو، سەرجەمیان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنیان بەجێهێشت و باری تەندروستییان جێگیرە”.

شەریف رەحیم، ئەوەشی وت، “خۆڵبارین کاریگەریی لەسەر چاو، پێست و سییەکان بەجێدەهێڵێت پێویستە هاوڵاییان لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆرپێویست نەبێت نەچنە دەرەوە ئەگەریش ناچاربوون بچنە دەرەوە دەمامک بەکاربهێنن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چاوەڕوانی هەرێم و عێراقین

وتەبێژی ئەپیکور رایدەگەیەنێت، “بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چاوەڕوانی نووسراوی رێککەوتنی هەرێم و عێراقین”. مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، تائێستا نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە لە حاڵەتدایە و نەبووەتە پەتا. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share