بڕیارە لە شاری هەولێر، پێشانگای گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەراست “مێتێکس” بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ پێشانگاکە دەستپێدەکات کە سێیەمین خولە و زیاتر لە 150 کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی بواری گەشتیاری لە 15 وڵاتەوە بەشدارن تیایدا و لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر (پارکی سامی عەبدولڕەحمان) بەڕێوەدەچێت.
پێشانگاکە بۆ ماوەی سێ رۆژ 6 تاوەکو 8ی ئایاری 2025 بەردەوامدەبێت، کۆمپانیا بەشداربووەکان چالاکییە گەشتیارییەکانی خۆیانی تێدا نمایشدەکەن.