هاتوچۆی سلێمانی: لە پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلدا کەسێک گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “لە پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلدا شۆفێری یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەی دیکەش برینداربوو”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلەوە لە قەزای سەیدسادق، گەنجێک بە ناوی میران هونەر کە شۆفێری یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکانە گیانیلەدەستدا”.

دەشڵێت، “هەر لەو رووداوەدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەی دیکەش بەسەختی برینداربوو”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران: بەهۆی بۆردومانی بۆکانەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵەکان کەوتووە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە چڕی بۆردومانکراوە و بەهۆیەوە بینا، ماڵ و دامەزراوەکانیش…
Total
0
Share