بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوە كە تایبەت بە چۆنێتیی خۆپاراستن لەكاتی خۆڵباریندا و داوا دەكات لە كاتی چوونە دەرەوەدا ماسك بەكاربهێنن.
رێنماییەكانی تەندروستیی سلێمانی بریتین لە:
یەكەم: لەكاتی چوونەدەرەوەدا ماسك بەكاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.
دووەم: لەكاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.
سێیەم: چاویلكە و قەترەی چاو بەكاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەكانت.
چوارەم: چاوەكانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.
پێنجەم: بەباشیی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكەت دابخە.
شەشەم: لەكاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمیی بەرزدا برێكی باش ئاو بخۆرەوە.
حەوتەم: لەكاتی شۆفێریدا جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دابخە.
هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆكسجین هەڵبگرن لەژێر ڕێنمایی پزیشكیدا چارەسەر وەربگرن .