کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆش بارانبارین و خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆش بارانبارین بە هەورەبروسکەوە لە زۆرینەی ناوچەکان بەردەوامدەبێت و خۆڵبارینیشی لەگەڵدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ تاوەباران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکان، زیاتر لە ناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتەکانی ئێوارە، کاریگەریی درێژدەبێت بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست بۆ سەنتەری شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بۆ ماوەیەکی کەم، پاشان کاریگەریی دابارین لاوازدەبیت بەرەو ناوچە سنووریەکان و هەروەها ئەمڕۆ پێشبینیی چالاکبوونی خێرایی با دەکریت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، زیاتر لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، تاکو کاتەکانی ئێوارە.

دەشڵێت، لە ناوچەکانی قەزای بەردەڕەش، ئاکرێ و سەنتەری دهۆک و دەوروبەری، پێشبینیی ژمارەیەکی زۆر لە بروسکە دەکرێت.

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بە (1-3) پلە نزمدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەتی ناوچەکانی باکوور زیاتر دادەبەزێت.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی سێشەممەوە، کەشناسی پێشبینیی کردووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمیک تاوەباران و بروسکە، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور؛ پلەی گەرمییش بە (3-5) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 28  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

دهۆک : 23  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان :32 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share