نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 3% دابەزی

دوای ئەوەی ئۆپیک پڵەس خێراکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی راگەیاند، نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 3% دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوتی خاوی تێکساس بە رێژەی %3.8 دابەزی و گەیشتە 56.08 دۆلار.

هاوکات نەوتی خاوی برێنت-یش بە رێژەی %3.5 دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 59.17 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

رۆژی شەممە، هەشت وڵاتی ئۆپیک پڵەس بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ مانگی شەش راگەیاند، بەجۆرێک، رۆژانە 411 هەزار بەرمیلی دیکە بەرهەمدەهێنن، کە لە پلاندا بۆ ئەو مانگە، داوای بەرهەمهێنانی 137 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share