لە سلێمانی 600 هەلی كار راگەیەندرا

زانكۆی پۆلیتەكنیكیی سلێمانی بە هاوكاریی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت 600 هەلی كار لە یەكەمین پێشانگای هەلی كار و تۆڕبەندی سلێمانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیدا هاتووە، یەكەمین پێشانگای هەلی كار و تۆڕبەندی سلێمانی لەژێر دروشمی (داهاتووت مسۆگەر بكە)، ئەم پێشانگایە بە بەشێكی تری هەوڵەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكیی سلێمانی كە لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی كار (CDC) بە هاوبەشیی لەگەڵ رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی (ILO) و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتیی دارایی یەكێتیی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت، 37 كۆمپانیای جۆراو جۆر بەشداریان كردووە و تونراوە 600 هەلی كار لە بوارە جیاوازەكاندا بۆ خوێندكاران و دەچووانی زانكۆكان لە پێشەنگاكەدا بخرێتەڕوو.
لە رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكە ژمارەیەكی بەرچاو‌ لە لێپرسراو و نوێنەرانی كۆمپانیا جیاوازەكان و ژمارەیەكی بەرچاو لە دەرچووان و خوێندكاران سەردانیان كرد و تیایدا سیڤی خۆیان پێشكەشكرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كردنەوەی چالاكییەكەدا پانێلێك بەناونیشانی دەرچوونەوە بەرەو بازاڕی كار و دەرفەتەكان و ئاڵنگارییەكان سازكرا بۆ هەریەك لە پ.ی.د. بەختیار عبید شەریف یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران، نەوزاد غەفوور كریم سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، ئارام ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری هەرێمیی سندووقی پشتیوانی پڕۆژەكانی بچووك و مامناوەند لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتی و هاوپه‌یمانان یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ده‌وێت و پارتیش په‌رتی ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی…
Total
0
Share