شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی پارە بەناوی زیادەڕەویی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بڵاویکردەوە، “ئاماژە بە پۆستی پێشوومان و دوای بەدواداچوونمان بۆ کێشەی هاوڵاتییەک ئەمڕۆ، یەکشەممە لە بینای سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەشەکانی زیادەڕەوی و یاسا و بەشە پەیوەندیدارەکان دەرکەوت بەناوی بەشی زیادەڕەوی سەرۆکایەتیی شارەوانییەوە چەند کەسێک داوای پارەیان لە هاوڵاتییان كردووه”.

دەشڵێت، “ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین كە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە شارەوانیی سلێمانییەوە نییە و لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی لەمجۆرە دەستبەجێ بەشی یاسای سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی یاخود نزیکترین بنکەی پۆلیسی لێ ئاگاداربکەنەوە، بۆ مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە کە تاوانی لەوجۆرە ئەنجامدەدەن “.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژی بڕیاری زیندانیكردنی شێروان شێروانی گردبوونەوە ئەنجامدەدرێت و هەڵوێست رادەگەیەنرێت

بە دروشمی”بەرگرییكردن لە ئازادیی بەرپرسیارێتیی هەمووانە، حەق نییە بێدەنگ بین” دەستەی بەرگریی لە ئازادی رایدەگەیەنێت، نادادپەروەرانە بڕیاری چوار…
Total
0
Share