عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئیمڕاڵییەوە پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئوندەر بڵاوکردەوە.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، بە کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ئەنادۆڵ و تورکمانەکان رۆڵەیەکی مەزنیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە دوایین دیدارمان لە 27 ی شوبات، ئۆندەر دوایین دێڕی پەیامەکەی بە دەستی خۆی نووسی”.