بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی سری سوورەیا ئۆندەر، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە كۆچی دوایی بەڕێز سری سوورەیا ئۆندەر، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی، بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی كەسوكاری بەڕێزیان و پارتی دەم و هەموو ئەو تێكۆشەرانە دەكەم كە لە خەمی ئاشتی و چارەسەركردنی كێشەی كورد دان بە دیالۆگ و گفتوگۆ”.
هەر لە پەیامەكەدا هاتووە، سری سوورەیا ئۆندەر كەسایەتییەكی دیار و دڵسۆزی گەلی كورد بوو كە لە چەند قۆناغێكدا داكۆكیكاری راستەقینەی مافەكانی گەلەكەمان بوو، هەموو هەوڵێكی بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی بوو لە باكووری كوردستان و توركیا، لەدەستدانی بەڕێزیان جێگای داخە و گەلی كورد دڵسۆز و خەمخۆرێكی راستەقینەی لەدەستدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە خوای گەورە داواكارین رۆحی بەڕێز سری سوورەیا ئۆندەر بۆ هەمیشە شادبێت و ئارامی و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت”.