زێلێنسکی: ئامادەین بۆ ئاگربەست

سەرۆکی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت، کیێڤ ئامادەیە بۆ ئاگربەستێکی 30 رۆژی لەگەڵ رووسیا.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ویستی راستەقینە هەبێت بۆ ئاشتی، دەبێت بە ئاگربەستی 30 رۆژی دەستپێبکات، نەوەک سێ رۆژی، ئێمەش بۆ ئاگربەست ئامادەین کە لە 7/5/2025ـەوە دەستپێبکات.

راشیگەیاند، مۆسکۆ بەرپرسیارە لە سەلامەتیی ئەو سەرکردانەی جیهان کە سەردانی رووسیا دەکەن بۆ مەراسیمی یادکردنەوەی جەنگی جیهانیی دووەم، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

سەرەڕای ئەوەی لەماوەی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا، بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا، داوای کۆتاییهێنان بە جەنگ، یاخود لانیکەم ئاگربەستێکی چەند رۆژییان کردووە، بەڵام تائێستا جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و کۆتایینەهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share