بڵاوکردنەوەی یاریی GTA6 دواخرا

کۆمپانیای رۆکستار رایگەیاند، بڵاوکردنەوەی یاریی GTA6 بۆ ساڵی ئایندە دواخرا.

کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا داوای لێبوردنی لە یاریزانان کرد بەهۆی دواکەوتنی بڵاوکردنەوەی یارییەکە و هاوکات سوپاسی ئەو کەسانەشی کرد کە بەپەرۆشەوە چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی بوون.

رۆکستار رایگەیاند، هیوادارین لێمان تێبگەن کە ئێمە دەمانەوێت یارییەکە بەو شێوازە باشە بخەینە بەردەستتان کە ئێوە چاوەڕێی بوون و شایەنین.

سەرەتا بڕیاربوو یاریی GTA6، لە پایزی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام کۆمپانیای رۆکستار، کە بەرهەمهێنەری یارییەکەیە دەڵێت، دواخراوە بۆ 26/5/2026.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share