خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بە نەخۆشخانەی شار بەخشرا

نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی

وەك باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بە نەخۆشخانەی شار بەخشرا.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ جاری دووەم كۆمەڵەی نێودەوڵەتیی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشییە بەشی هەناویی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار وەك باشترین و یەكەم سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق و ئەو كەیسانەی تێدا چارەسەر دەكرێت.

ئاشکراشیکرد، خەڵاتەكەی ئەمساڵی كۆمەڵەی نێودەوڵەتیی بۆ جەڵتەی مێشك بۆ نەخۆشخانەی شار پلاتینیۆمە و پلەیەك بەرزترە لە خەڵاتی ساڵی رابردوو.

جەختیشیکردەوە، ئەو خەڵاتەی پێیان بەخشراوە هاوشێوەی وڵاتانی زۆر پێشكەوتووە بۆیە پێیان بەخشراوە بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشكە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share