ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دواکەوتنی خشتەی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەشێکی پەیوەستە بە دابەزینی بەهای دۆلارەوە.
غەریب ئەحمەد بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران خشتەی بودجەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نەناردووە، پێشبینیش ناکرێت لەم نزیکانە بینێرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دواکەوتنی ناردنی خشتەی بودجە بەشێکی پەیوەستە بە دابەزینی نرخ و لەگەڵیشیدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات، پێناچێت لەم خولەی پەرلەماندا پەسەندبکرێت.