داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی 6 ملیار و 81 ملیۆن و 942 هەزار و 800دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 26ی نیسانی 2025 تاوەکو 2ی ئایاری 2025 بڵاوکردەوە.
بەپێی داتای ماڵپەڕەکە، داهاتی سلێمانی لەو هەفتەیەدا بڕی 6 ملیار و 81 ملیۆن و 942 هەزار و 800 دینار بووە کە كە %86ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %14ی بەشێوەی چەكە و مقاسە سفرە.