ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،بەغداد تێبینی لەسەر گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكدا رایگەیاند، بەغداد تێبینی لەسەر گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە و تەیف سامی لەبارەی مووچەوە بەرپرسیارێتی یاسایی دەخاتە ئەستۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق”.
وتیشی، “پێشتر تەیف سامی چەندجارێك رایگەیاندووە كە هیچ پشتیوانییەكی نییە و بۆ مووچە بەرپرسیارێتییەكە دەخاتە ئەستۆی سودانی”.