لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك بازگەی تاسڵوجە نۆ كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر نزیك بازگەی تاسڵوجە نۆ كەس برینداربوون.

رائیدی هاتوچۆ هاوار حەمید، سەرپەرشتیاری شەفتی شەوانی بازگەكان بە ترافیك ئێف ئێمی راگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كۆنتڕۆڵی لە دەستداوە لە بازگەی تاسڵوجە بەرەو پردی تاسڵوجە خۆی كێشاوە بە بە پێنج ئۆتۆمبێلدا و لە ئەنجامدا نۆ كەس برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان ، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share