میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران، کە بڕیاربوو رۆژی شەممە لە رۆما بەڕێوەبچێت، “بە هۆکاری لۆجستی” دواخراوە.
پێشتر ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوە بڵاویکردەوە، پێدەچێت خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، کە بڕیاربوو رۆژی شەممە لە رۆما بەڕێوەبچێت، بۆ هەفتەی داهاتووتر دوابخرێت.
رۆژی چوارشەممە، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک دامەزراوەدا سەپاند کە بە وتەی واشنتن، دەستیان لە بازرگانیی نایاسایی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێراندا هەیە؛ ئەمەش نیگەرانیی ئێرانی لێکەوتەوە و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە، سەرکۆنەی ئەم کارەی کرد.