حکومەتی هەرێم: ئەو کرێکارانەی لە کەرتی تایبەت خانەنشین بوون مانگانە بەبێ دواکەوتن مووچەکانیان وەردەگرن

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “ئەو کرێکارانەی لە کەرتی تایبەت خانەنشین بوون مانگانە بەبێ دواکەوتن مووچەکانیان وەردەگرن”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “بەگوێرەی یاسای کار، هەر کرێکارێك ئەگەر دەستەبەر بکرێت دەتوانێت وەك فەرمانبەرانی حکومی خانەنشین بێت، ئێستا لە هەرێمی کوردستان 958 کرێکار دوای دەستەبەرکردنیان لە پرۆژەکانی کەرتی تایبەت خانەنشین بوونە و مانگانە بەبێ دوا کەوتن مووچەکانیان وەردەگرن”.

دەشڵێت، “بەشێكی زۆری کرێکاران دوای دەستەبەرکردنیان و دەستلەکارکێشانەوە لە کارەکانیان، پاداشتی کۆتاییی خزمەتیان وەرگرتووە، تەنها لە ساڵی 2024، هەزار و 49 کرێکار نزیکەی 34.5 ملیار دیناریان وەك پاداشتی کۆتاییی خزمەت وەرگرتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند،  ڕۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share