د. عەبدولفەتاح هەورامی: وەزیری تەندروستیی هەرێم لە بابەتی تۆماری کتێبی گینسەکەدا زوڵم لە سلێمانی دەکات

د. عەبدولفەتاح هەورامی، رایگەیاند، “وەزیری تەندروستیی هەرێم لە بابەتی تۆماری کتێبی گینسەکەدا زوڵم لە سلێمانی دەکات”.
د. عەبدولفەتاح هەورامی، پزیشکی پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو بابەتەی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم باسیکرد کە بەهۆی درێژترین قردێلەوە ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە زوڵمە لە سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا، چونکە ئەو چالاکییە تەندروستیی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئاڤی ئەنجامیداوە و پێوەی ماندوو بوون، نەک وەزارەتی تەندروستی”.
باسی لەوەشکرد، “تەنانەت خودی وەزیریش ئامادەی چالاکییەکە نەبووە لە دۆکیۆمێنتەکانی رێکخراوی ئاڤیدا بە روونی دەردەکەوێت کە کێ لە چالاکییەکەدا بووە”.
وتیشی، “ئەو قردێلەیە پێوەر نییە بۆ هۆشیاریی تەندروستی وەک ئەوەی وەزیری تەندروستی باسیدەکات، بەڵکو کۆمەڵێک پێوەری دیکە هەن بۆ هۆشیاریی تەندروستی”.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share