بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى، رایگەیاند، “بڕیاری هەڵوەشانەوەی گەشتەکان بۆ سەلامەتیی گیانی خوێندکاران و دەربڕینی هاوخەمییە”.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى، رایگەیاند، “سەلامەتی گیانیی خوێندکاران لە پێش هەموو شتێکەوەیە، پێمان باشبوو گەشتەکان هەڵبوەشێنەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵی خوێندن و دواتر بە میکانیزمێکی وردتر بڕیاری لەسەر دەدرێت”.
وتیشی، “هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان وەکو دەربڕینی هاوخەمییە بۆ خوێندکار و مامۆستایان”.