د. عیزەت سابیر: سلێمانی غازێكی دەرەجە یەكی هەیە و زۆرترین بڕی غاز لە پارێزگاكەدا هەیە

د. عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سلێمانی غازێكی دەرەجە یەكی هەیە و زۆرترین بڕی غاز لە پارێزگاكەدا هەیە كە دەتوانرێت راستەوخۆ لە وێستگەی كارەبا بەكاربهێندرێت.

وتیشی، “هەرێمی كوردستان خاوەنی ژێرخانێكی پتەوی غازە و ئەگەر وەبەرهێنانی تێدا بكرێت تاوەكو 50 ساڵی دیكە دەتوانرێت سەرجەم پێداویستییەكانی هەرێم دابینبكات.

راشیگەیاند، دوو كێڵگەی غاز هەن یەكێكیان كۆرمۆرە و ئەوەی دیكەیان چەمچەماڵ كە كۆرمۆر رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمی هەیە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئاستی بەرهەمێنان دەگاتە 750 ملیۆن پێ سێجا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر…
Total
0
Share