شەپۆلێكی تاوەباران و تەرزە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی دیکەی تاوەبارانی بەهاری و هەورەبروسكەی بەهێز و تەرزە بە دوو قۆناغ سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەكان مامناوەندە كە دهۆك، زاخۆ، سۆران، راپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە و بۆ ناوچە دەشتاییەكان لاواز بۆ مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرما دادەبەزن، خێرایی با چالاك دەبێت لە هەندێك شوێن و ناوچە ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

باسی لەوەش كردووە، لە درەنگانی شەوی هەینی بەهۆی كاریگەریی نزمەپەستانی دەریای سوور و بڕێك لە دەریای ناوەڕاست شەپۆلێكی دیكەی تاوەباران و هەورەبروسكە و تەرزە تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە سەرەتای بارانبارینەكەش درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

باسی لەوەش كردووە، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەدواوە تاوەكو ئێوارەی رۆژی هەینی ناوبەناو ئەگەری چالاكبوونی هەورەبروسكە و تاوەبارانی مامناوەند هەیە، لە كاتە جیاوازەكانی بە بڕی جیاواز شوێن بۆ شوێن دەگۆڕێت ناوچەكانی شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێر و سۆران و ڕاپەڕین و سلێمانی ئەگەری بارانبارینی باشترە بە بەراورد لەگەڵ ناوچە دەشتاییەكانی هەولێر و كەركوك و گەرمیان.

ئەوەشیخستەڕوو، قۆناغی دووەم لە رۆژی دووشەممەوە دەستپێدەكات لە بەشێكی زۆری ناوچە جیاوازەكانی هەرێم ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسكە هەیە بە تایبەت ناوچەشاخاوییەكان لە هەردوو قۆناغە دڵخۆشكەرن بۆ ئەو ناوچانە ئەگەری بارانبارینی باش هەیە هاوكات لەو قۆناغە بارستەهەوایەكی لاوازی ساردی جەمسەری دەگاتە ناوچەكەمان كاریگەریی باشی دەبێت لەسەر چالاكبوونی هەورە بروسكە لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ ساڵی نوێی کۆچی: ئەم یادە لەکاتێکدا دەکەینەوە هەرێم لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “پێویستە هەموومان بەرپرسیارانە…
زیاتر ببینە

کاروان یاروەیس: رێککەوتنی هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت یەک واژووی ماوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی سێ قوڵی لە نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی…
Total
0
Share