کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە کەشدا، پلەی گەرمی بە (2-1) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، پلەی گەرمی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، کەمێک بەرزدەبێتەوە.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 35 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان :39 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share