ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و دوو تەوەر تاوتوێبکات.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10 ئەنجامدەدرێت، لە بڕگەى یەکەمدا دواپێشهاتەکانى پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و دانوستانەکانى تایبەت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان، دەخرێنەڕوو.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، دەرەنجامى کۆبوونەوەى نێوان هەردوو حکومەتى هەرێمی کوردستان و فیدراڵە لە 19ـى نیسانى 2025 لە بەغداد، دوا کۆبوونەوەى هاوبەشى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە 20ى نیسانى 2025.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، وەزیرى سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەبارەى گفتوگۆکانەوە راپۆرتێک دەخاتەڕوو، لە بڕگەى دووەمدا، پێشنیازى بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ رێکخستنەوەى دامەزراوەى بەڕێوەبردنى خانەنشینیى گشتى  لە هەرێمى کوردستان دەخرێتەڕوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share