وەزیری دەرەوەی عێراق: دابەزینی نرخی نەوت كێشە بۆ مووچە دروستدەكات

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵێك دەدەین كە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و دەشڵێت، “دابەزینی نرخی نەوت كێشە بۆ مووچە دروستدەكات”.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كێشە لە لیستی مووچەی مووچەخۆراندا هەبووە و چارەسەركراوە، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە دابەزینی نرخی نەوت كێشە بۆ مووچە دروستدەكات.

وتیشی، “لە سەردانەكەمان بۆ ئەمریكا باسمان لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كراوە و هەموو هەوڵێك دەدەین هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share