نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەكەین كە چەندینجار بۆ پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە سەردانی بەغدادی كرد و پێشتر پێی راگەیاندین پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران تێدەپەرێت.
وتیشی، “ئەمڕۆ رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ هەڵەبجە و هەموو عێراق و پێشتر لایەنە سیاسییەكانی عێراق دژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەبوون”.
راشیگەیاند، ئەو قەڵەمەی كە واژووی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پێكرا لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دادەنرێت تاوەكو نەوەكانی داهاتوو بە پرسەكە ئاشنابن.