لە هەڵەبجە خۆپیشاندان كرا

دژی خزمەتنەکردنی شارەکە و هاوڵاتییانی شارەکە، لەساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا بەشێک لە دانیشتوانی هەڵەبجە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

كەمێك لەمەوبەر دانیشتوانی هەڵەبجە لەسەر خزمەتنەكردنی شارەكەیان و چارەسەرنەكردنی كێشەو گرفتەكانیان خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران داوایان دەكرد ئاوڕی جدی لە پارێزگاكەیان بدرێتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ 34 ساڵ تێپەڕبوو بەسەر كیمیابارانكردنی هەڵەبجە.

بۆ ئەمساڵیش، کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ڕایگەیاندبوو، بەهۆی پەراوێزخستنی شارەکەیان و چارەسەرنەکردنی کێشە و گرفتەکانیان بڕیاریانداوە بایکۆتی یادكردنەوەی بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: هەرێم چاوەڕێی بە‌غدادە تەمویلی مووچە بکات و بەغدادیش چاوەڕێی 120 ملیارەکەی هەرێمە

سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێم چاوەڕێی نووسراوی وەزارەتی دارایی عێراقە تاوەکو 120 ملیارەکە بنێرێت، بەغدادیش چاوەڕێی داهاتی نانەوتیی…
Total
0
Share