لێپرسراوی هێڵی گەرمی منداڵان لە سلێمانی: هیچ منداڵێک ناتوانێت لە رێگای ئێمەوە سکاڵا لە دایک و باوکی بکات

لێپرسراوی هێڵی گەرمی منداڵان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ منداڵێک ناتوانێت لە رێگای ئێمەوە سکاڵا لە دایک و باوکی بکات و داوا بکات لە دەستی خێزانەکەی رزگاری بێت.

هاوڕێ محەمەد لێپرسراوی هێڵی گەرمی منداڵان (116) لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هێڵەکەمان لە ساڵی 2013 ەوە کاردەکات و لە رێگای چەندین توێژەر و کەسی پسپۆڕی راهێنراو بە چەندین شێواز خزمەت بە منداڵان و خێزانەکانیان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت بۆ هەموو خەڵک روونبێتەوە، کاری هێڵەکەی ئێمە ئەوە نییە وەک وڵاتانی ئەوروپا منداڵ پەیوەندی بکات و سکاڵا لە دایک و باوکی بکات و داوای رزگاربوونی بکات لە دەستی دایک و باوکی، چونکە نە یاساکانی ئێمە رێگابەوە دەدەن، نە لە کلتوری ئێمەدا گونجاوە.

ئاشکراشیکرد، لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن رێکخراوەکان و لایەنە پەیوەنیدارەکان زۆر هاوکاری دەکراین، هەندێک کات کاتی کارکردنمان کردووە بە 24 کاتژمێری، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی هیچ هاوکارییەک ناکرێین کارەکانمان لە بەیانیان تا نیوەڕۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە پەیوەندیداین بۆ پاراستنی لە خەڵکی کوردستان لە مەترسی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی و لایەنەکان لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی تواناکانمان بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی…
Total
0
Share