نوخشە ناسیح رایگەیاند، ” وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت”.
دوای دەرکردنی مەرسومی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە و مەرسومەکە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی سەرۆک کۆماری پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکرێت و وەک یادگاری وسەروەرییەکی جوان دەمێننەوە”.
ئەمڕۆ 29ی نیسانی 2025، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەرکرد.