سەرۆکی کۆمەڵەی کرێکارانی بیانی: بڕیاری قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی هەرێمیش دەگرێتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێکارانی بیانی رایدەگەیەنێت، قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی بۆ عێراق بڕیارێکی نوێ نییە و لە هەرێمیش کاریپێدەکرێت.

محمەد مەحمود ناسراو بە حەمەهەژار سەرۆکی کۆمەڵەی کرێکارانی بیانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی هێنانی کرێکارانی بیانی لە وڵاتانی سوریا، ئیندۆنیزیا، پاکستان، بەنگلادش و فلیپین نوێ نییە و لە هەرێمیش جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بەو کرێکارانەی کە تا ئێستا لێرە ماونەتەوە، یان ئەوانەن کە ڤیزاکانیان بەسەرنەچووە، یان بە رێگای ناراستەوخۆ لە رێگای ئیمارات و وڵاتانی دیکەوە داخڵی عێراق دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share