سەرۆک کۆماری عێراق واژوو لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ، سەرۆک کۆماری عێراق واژوو لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکات.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی سێشەممە 29ی نیسانی 2025، سەرۆک کۆماری عێراق واژوو لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ کاتژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی بەغداد بە رەسمی واژووکردنەکە رادەگەیەنێت.

کاتێک سەرۆک کۆمار واژووی یاساکەی کرد دوای ئەوە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاودەبێتەوە و ئەوکات هەڵەبجە دەبێتە 19یەمین پارێزگای عێراق.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وردەکاریی هاوكارییەكانی سەرۆكی یەكێتیی دەخاتەڕوو

زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی هاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و روونکردنەوەیەک دەربارەی وردەکاریی هاوکارییەکانی…
Total
0
Share