نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویكردووەتەوە، كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پێشوازیكرد لە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بۆ بەئاگابوون لە دۆخی ئەمنی و ئابوری و خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە و بەڵێندراوە چەند پڕۆژەیەكی گرنگ لە كەركوك جێبەجێبكرێت.
لە دیدارەكەدا، چەند بابەتێكی پەیوەست بە خزمەتگوزاری و پڕۆژەكانی پەرەپێدان لە هەموو قەزا و ناحیەكانی پارێزگاكە، وەك چۆن لە بەرنامەی حكومەتدا بەرنامە رێژی بۆ كراوە، خرانە بەرباس.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە حكومەت بەنیازە چەندین پڕۆژە لە پارێزگای كەركوك جێبەجێبكات، جەختیشیكردەوە لە بەردەواميی هەوڵەكان بۆ بەجێگەیاندنی خواست و پێداویستی هاوڵاتییان و پێشخستنی ئاستی پرۆژەكان بووژاندنەوەی كەرتی ئابوری لە پارێزگاكە.