وەزارەتی کارەبا: ماڵپەڕی پرۆژەی رووناکی کرایەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم کردنەوەی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیی پرۆژەی رووناکیی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، ناونیشانی ماڵپەڕەکە (runaki.gov.krd)ـە، کۆمەڵێک تایبەتمەندیی جیاواز لەخۆدەگرێت کە هاوڵاتییان دەتوانن سوودی لێببینن.

ئەو تایبەتمەندییانەی وەزارەتی کارەبا لەبارەی وێبسایتی پرۆژەی رووناکی ئاماژەی پێداوە ئەمانەن:

1- بژمێر: بەمزووانە تایبەتمەندیی بژمێر بەردەستدەبێت بۆ هاوڵاتییان کە تییایدا دەتوانن پسووڵەی کارەبایان بخەمڵێنن، بەپێی رێژەی بەکارهێنانیان.

2- تۆمارکردن: هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان تۆماربکەن لە پرۆژەی رووناکی، بۆ ئەوەی ئاگاداربکرێنەوە لە رێژەی بەکارهێنان و پسووڵەی کارەبا.

3- نەخشە: بەکارهێنەران دەتوانن ئاگاداری دوایین پێشهات و سەرکەوتنەکانی پرۆژەی رووناکی ببن و بزانن کام ناوچە و گەڕەک، تاوەکو ئێستا کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە.

4- بەکارهێنانی بەرپرسیارانە: هاوڵاتی دەتوانێت لە رێگای ئەم بەشەوە، پێشنیار و ئامۆژگاری لەسەر چۆنیەتیی کەمکردنەوە و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەبا بزانێت.

5- پرسیارە دووبارەبووەکان: وەڵامی گرنگترین پرسیارە دووبارەبووەکان دەربارەی پرۆژەی رووناکی لەم بەشەدا بەردەستدەبن بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیرە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی…
Total
0
Share